کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سون هیۆنگ مین بۆ جاری حەوتەم وەك باشترین یاریزانی ئاسیا دیاریكرا

.

01:08 PM - 24/05/2022

سون هیۆنگ مین بۆ جاری حەوتەم وەك باشترین یاریزانی ئاسیا دیاریكرا
سۆن هیۆنگ مین ئەستێرە و هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی بۆ جاری حەوتەم خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیایی بەدەستهێنا   خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیایی لەرێگەی دەنگدانەوە دەدرێتە ئەو یاریزانەی زۆرترین دەنگی رۆژنامەنوسانی سەرتاسەری ئاسیا بەشداری تیا دەكەن و سۆنگ هیۆنگ مینی تەمەن 29 ساڵ توانی بەجیاوازیەكی زۆر پێش ركابەرەكانی بكەوێت و خەڵاتەكە بباتەوە كە لە مەراسیمێكی تایبەت و لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خەڵاتەكە بەو ئەستێرە كۆریە درا كە ئەوە جاری حەوتەم دەبێتە براوەی خەڵاتەكە لەو كاتەی ئەو خەڵاتە دانراوە لەساڵی 2013وە   سۆن لەلێدوانێكیدا لەدوای وەرگرتنی خەڵاتەكە وتی: ئەم خەڵاتە بۆ من مانای زۆری هەیە هەروەها بۆ وڵاتەكەشم و خانەوادەكەم ئەوە شەرەفێكی گەورەیە   ئەو یاریزانە باسی لەهیوای وڵاتەكەی كرد لەجامی جیهانی 2022ی قەتەر كە هەڵبژاردەی كۆریای باشوور لەكۆمەڵەیەكی قورس یاری دەكات لەپاڵ هەڵبژاردەكانی ئۆرگواییی و گانا و پورتوگال و ئاماژەی بەوەكرد:راستە لەكۆمەڵەیەكی قورسدان بەڵام هیچ شتێك لەتۆپی پێ مەحاڵ نییە و بەگەشبینیەوە باسی لەئاستی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد   جێی باسە لەدوای كۆتایی هاتنی ركابەریەكانی وەرزی 2021بۆ2022ی پریمەرلیگ هیۆن مین سۆنگ دوای تۆمار كردنی 23 گۆڵ توانی نازناوی گۆڵكاری خولەكە بەهاوبەشی لەگەڵ محەمەد سەلاحی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنێت كەبەوەش بووە یەكەم یاریزانی ئاسیایی ئەو هەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی وەك گۆڵكاری پریمەرلیگ دەباتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە