کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ یەكەم گرێبەستی میركاتۆی هاوینی ئەنجامدا

.

01:08 PM - 24/05/2022

لیڤەرپوڵ یەكەم گرێبەستی میركاتۆی هاوینی ئەنجامدا
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئەمرۆ رایگەیاند:یەكەم گرێبەستی بۆ وەرزی نوێ ئەنجامدا بەگواستنەوەی یەكێك لەدیاترین بەهرەمەندە لاوەكانی ئینگلتەرا  یانە ئینگلیزیەكە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكەوە دەڵێت:یانەكە گواستنەوەی فابیۆ كارڤالهۆی بۆ ریزەكانی رادەگەیەنێت لەم هاوینە و ئەو هێرشبەرە لاوە تەمەن 19 ساڵە لەرۆژی 1ی تەموزی داهاتوو بەرەسمی كارەكانی گواستنەوەكەی تەواو دەكات  باسی لەوەشكردووە: كارڤالیۆ رۆڵێكی سەرەكی گێڕاوە لەسەرلەنوێ گەرانەوەی یانەی فولهام بۆ پریمەرلیگ لەوەرزی 2021بۆ2022 ئەویش لەرێگەی تۆمار كردنی 11 گۆڵ و 8 ئەسیست لەو 36 یاریەی بەشداری تیا كردووە و یانەكە توانی نازناوی خولی پلەیەكی ئینگلتەرا بەدەستبهێنێت   ئاماژەی بەوەكردووە:لەوەرزی رابردوو كارڤالهۆ لە 4 جار بۆنەدا لەخولی پلەیەك بەشداری كردووە   لەیەكەم دەركەوتنیشی لەپریمەرلیگ لەمانگی ئایاری 2021 یەكەم گۆڵی بەرامبەر بەیانەی ساوسهامتۆن   هەروەها ئەو بەهرەمەندە كە لەلیشبۆنەی پورتوگالی لەدایك بووە بۆ یەكەم جار و لەمانگی ئازاری ئەمساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالی خوار تەمەن 21 ساڵ بەشداری كردووە دوای ئەوەی پێشتر نوێنەرایەتی ئینگلتەرا كرد لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی لاوان  جێی باسە كارڤالهۆ لەئەكادیمیای یانەی فولهامەوە دەركەوتووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لەندەنیە بەشداری لە44 یاریدا كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە