کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرشێكی تیرۆریستی لەباشووری كەركوك كوژرانی 5 كەسی لێكەوتەوە

.

09:46 PM - 23/05/2022


لەپەلامارێكی تیرۆرستیدا لەباشوری كەركوك 5 كەس كوژران و شوانێكیش بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.
حەسەن عادل بەرێوەبەری ناحیەی تازە رایگەیاند، تیرۆریستانی داعشەوە ئاگر بەردراوە  لەپانتایەكی فراوانی  دەغلودانی جوتیارانی هەردوو ناوچەی بەلداغ و دۆكشمانی سەر بەشارۆچكەی تازە و دوابەدوای كەوتنەوەی ئاگرەكەش هێزە ئەمنیەكان گەیشوونەتە ناوچەكە، بەڵام تیرۆریستانی داعش پەلاماری ئەو هێزەیان داوەو 3 پۆلیسیان لێكوشتوون و 2 هاوڵاتی تری مەدەنیش لەهەمان پەلاماردا كوژراون.
لەلایەكی ترەوە  سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خورماتوو بەگەلی كوردستانی راگەیاند  مینێكی تیرۆریستانی داعش بەشوانێكدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە شوانەكە گیانی لەدەستداوە ، ئاماژە بەوەشكراوە، شوانەكە دانیشتووی گوندی سەیادە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە