.
07:14 PM - 23/05/2022
تەندروستی كەركوك: ئێستا هیچ حاڵەتیكی تۆماركراو به تای خوێنبەربوون لە شارەكەدا نەماوە
نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك، لەبارەی بڵاوبوونەوەی تای خۆێنبەربوون و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكە، لە كەركوك، رایگەیاند شانەیەكی تایبەتی قەیرانیان بۆ بەرنگاربوونەوەی تای خوینبەربوون لە شارەكەدا پێكهێناوە. ئاماژەی بەوەشكرد ئێستا هیچ حاڵەتیكی تۆماركراو بە تای خوێنبەربوون لە شارەكەدا نەماوە. راشیگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون، نەخۆشخانەیەكی تایبەتیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا، پێشوازی لە تووشبووانی ئەو پەتایە بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە