کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق توركیا ئاگادار دەكاتەوە مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەكات

.

06:06 PM - 23/05/2022

عیراق توركیا ئاگادار دەكاتەوە مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەكات
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی رەزا كونای باڵیۆزی توركیا رایگەیاند، دوای چارەسەركردنی ئاستەنگە یاساییەكان، هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانی توركیاوە زیاد دەكەن لەرێگەی پڕۆژە و رێككەوتنی نوێوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عیراق لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لەرۆڵی كۆمپانیاكانی توركیا كراوە لە پشتیوانیكردن و بەشداریكردن لە پەرەپێدانی كارەكانی بەرهەمهێنان و پڕۆژەی نوێ بۆ وەزارەتەكەو كۆمپانیای نیشتمانی نەوت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیحسان عەبدولجەبار تەئكیدی لە كاركردن بۆ زیادكردنی تواناكانی هەناردەكردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە كردۆتەوە دوای چارەسەركردنی ئاستەنگە یاساییەكانی ئێستا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی بەغدا بەدەست بهێنێت، لە رێگەی پرۆژە و رێككەوتنی نوێوە.
بەوتەی چاودێرانیش لە كۆبوونەوەیەدا وەزیری نەوت بەرەسمی توركیا ئاگادار كردۆتەوە مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەكات و هەروەها تاووتوێی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی كردۆتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان و تەسلیمكردنی نەوت بە حكومەتی فیدراڵی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە