کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی: پێویستە جووتیار لەكەمترین ماوەدا پارەی گەنم وەربگرێت

.

05:39 PM - 23/05/2022

بێگەرد تاڵەبانی: پێویستە جووتیار لەكەمترین ماوەدا پارەی گەنم وەربگرێت
(بێگەرد تاڵەبانی) وەزيری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دیاریكراوە و وەكو گەنمی بنەتۆویش بڕی 30 هەزاری زیادەیان پێدەدەین كە بۆ هەر تۆنێك دەكاتە  880 هەزار دینار.
(بێگەرد تاڵەبانی) لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ( سەعات 12) ی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەڕابردوودا كێشەو گرفتێكی زۆر لە بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارانمان هەبوو، پڕۆژەیەكی نیشتمانیمان بۆ بەبازاڕكردنی گەنم لە 13 كارگەیی جۆراوجۆر دامەزراند، هەروەها  بڕیاردرا بە دامەزراندنی سێ‌ كارگەی گەورە لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك بۆ وەرگرتنی 500 هەزار تۆن گەنم لە ساڵێكدا.
وەزی كشتوكاڵ هەرێم وتیشی، لەگەڵ تەسلیمكردنی گەنمەكەی پێویستە جوتیار لە كەمترین ماوەدا پارەو شایستە داراییەكەی وەربگرێت، بڕیاریشمانداوە دەرگای سایلۆكانی كەرتی تایبەت  لە 16 و سایلۆكانی عێراقیش كە لە ڕێگای بازرگانی هەرێمی كوردستانەوەیە لە 25ی ئەم مانگەوە دەكرێتەوە، بۆیە جووتیاران دەتوانن لەو وادەیەوە گەنمەكانیان تەسلیم بكەن و سیڤی و پێداویستی و ناوی جووتیارەكان ئامادەكراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق و وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە