کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم 54 موڵكی كۆمپانیا و بازرگانان دەفرۆشێت

.

05:34 PM - 23/05/2022

حكومەتی هەرێم 54 موڵكی كۆمپانیا و بازرگانان دەفرۆشێت
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی دووی هەولێرەوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانی  لە كۆمپانیاكان و گەورە بازرگانان 54 موڵكی خستۆتە موزایەدەوەو 50 موڵكی وەزارەتی داراییشی لە بری قەرز وەرگرتۆتەوە.  
بەپێی پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی دووی هەولێر، یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی فەرمانگە (دادیەكان)ی سەر بەوەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ دامەزرێنراوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی حكومی.   
ئاماژە بەوەشكراوە، ‏‎لە سەرەتای كارەكانیانەوە لەوەزارەتی داراییەوە بەگشتی،  لە قەرزی بانكەكانەوە بەتایبەتی دەستی پێكردووە، لە ماوەیەكی  كورتدا 54 موڵكیان  خستۆتە موزایەدەوە  و  50  موڵكی وەزارەتی داراییشیان، لە بری قەرز وەرگرتۆتەوە،  4 موڵكیش  فرۆشراون و داهاتەكانیان بۆ وەزارەتی دارایی گەڕێنراونەتەوە،  ئێستا  39 موڵكی تر لە موزایەدەن كە ئامادەنەبوون قەرزی حكومەت لەكاتی خۆیدا بدەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە