کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەرمیان : ژمارەیەک ھاوڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران

.

02:00 PM - 23/05/2022

گەرمیان : ژمارەیەک ھاوڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران
بەھۆی خۆڵبارینەکەی ئەمڕۆەوە لەگەرمیان ژمارەیەک ھاوڵاتی توشی تەنگەنەفەسی و گرفتی کۆئەندامی ھەناسە بونەوە، و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
پەیامنێرمان شاھۆ ئیبراھیم لەگەرمیان ڕایگەیاند، کە لەکەلار و کفری بیست کەس، و لەناحیەی ڕزگاری ١٥ کەس، و لەناحیەی باوەنور دو کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
وتیشی ئەو کەسانە بەشێکیان توشی خنکان و ھەناسە توندی و ھەستیاری قوڕگ و پێست ھاتبون، و لەنەخۆشخانەکان چارەسەرکراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە