کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریال مەدرید سێ یاریزانی كردۆتە ئامانج

.

01:06 PM - 23/05/2022

ریال مەدرید سێ یاریزانی كردۆتە ئامانج
دوای شكستهێنان لەگواستنەوەی كلیان مباپێی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان    ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی  سێ یاریزانی ئاست بەرزی كردۆتە ئامانج و هەوڵدەدات وەك كاردانەوەیەك بیانگوێزێتەوە ریزی یانەكەی   لەدوا ساتی رێككەوتن مباپێ لە چوونە یانەی شاهانە پەشیمان بووەوە و گرێبەستەكەی تا ساڵی 2025 لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ كردەوە   ئەمەش پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانەی نیگەران كردووە كە بۆ جاری دووەمە لەگواستنەوەی ئەو یاریزانە سەركەوتوو نابێت    بۆیە لەبەرامبەردا هەوڵەكانی دەستپێكردووە تا بتوانێت هەریەك لەمحەمەد سەڵاح و سادیۆ مانی یاریزانانی لیڤەرپوڵ و ریچالیسۆن-ی یاریزانی ئیڤەرتۆن بگوازێتەوە ریزی یانەكەی   بەتایبەت كە دەنگۆی رۆیشتنی محەمەد سەڵاح هەیە لەریزی یانەكەی هەرچەندە ساڵی داهاتوو ماوەی گرێبەستەكەی تەواو دەبێت    بەهەمان شێوە بۆندی سادیۆ مانیش هەر ساڵی 2023 كۆتایی دێت و تائێستاش رەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی دەرنەبریوە   سەبارەت بە ریچالیسۆن-یش لەلایەن ئەنچیلۆتی راهێنەرەوە داواكراوە كە ماوەیەك راهێنەری بووە و شارازاییەكی زۆری بەرامبەر ئاست و توانا و شێوازی یاری كردنی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە