کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان دوای 11 وەرز نازناوی كاڵچۆی بەدەستهێنایەوە

.

01:05 PM - 23/05/2022

میلان دوای 11 وەرز نازناوی كاڵچۆی بەدەستهێنایەوە
یانەی ئەی سی میلان دوای دووركەوتنەوەی بۆ ماوەی 11 وەرز لەسەر سەكۆی نازناوی خولی یانەكانی ئیتاڵیا  جارێكی تر توانی ببێتەوە پاڵەوان  ئەمەش دوای ئەوەی لەهەفتەی كۆتاییدا كە هەفتەی 38ە  لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ساسۆلۆ   لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان یاریزانانی میلان بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون  لەدەقیقەی 17 ئۆلیڤیە جیرۆ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و هەر ئەو یاریزانە لەدەقیقەی 32 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد   لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 36 فرانك كیسی گۆڵێكی بەو یانەیە بەخشی و گێمی یەكەمیشیان بەو ئەنجامە تەواو كرد   لەگێمی دووەم یارییەكە ئاستێكی بەرزتر و ركابەری زیاتری بەخۆیەوە بینی   بەڵام یاریزانانی هەردوو یانە لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون   سەرئەنجام یانەی میلان یارییەكەی بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە و بووە پاڵەوان و نازناوەكەی بەدەستهێنا  كە لەساڵی 2011ەوە نەبۆتە پاڵەوان و لەمێژووی كاڵچۆدا بە 19 نازناو پلەی دووەمی یانە بەشدارەكانی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە