کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی لەهەفتەی كۆتایی پریمەرلیگ واتفۆردی دووچاری شكست كرد

.

01:03 PM - 23/05/2022

چێڵسی لەهەفتەی كۆتایی پریمەرلیگ واتفۆردی دووچاری شكست كرد
هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا  یانەی چێڵسی لەیاریگای ستامفۆرد بریچ رووبەڕووی یانەی واتفۆرد بووەوە    لەگێمی یەكەم یانەی چێڵسی بەئاستێكی بەرز دەركەوت و باڵادەستبوو  توانی ئەو گێمە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بباتەوە    گۆڵەكەش گای هافیرتز لەدەقیقەی 11 تۆماری كرد   لەگێمی دووەم یارییەكە ئاستێكی بەرزی بەخۆیەوە بینی  یانەی واتفۆرد توانی هاوسەنگی بۆ یاریی بگەرێنێتەوە  دوای ئەوەی لەدەقیقەی 87 دان گۆسلینگ گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد   لەبەرامبەردا چێڵسی باشتر دەركەوت و لەدوا ساتی یارییەكە و لەرێگیە رۆس باركلی بووە خاوەن گۆڵێكی گرنگ و بەنرخ   لەكۆتایدا یانەی چێڵسی یارییەكەی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە و كۆی خاڵەكانی بووە 74 خاڵ و پلەی سێیەم و بلیتێكی بەشداری كردن لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەرووپای وورزی داهاتووی بەدەستهێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە