کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ پلەی دووەمی پریمەرلیگی بەدەستهێنا

.

01:02 PM - 23/05/2022

لیڤەرپوڵ پلەی دووەمی پریمەرلیگی بەدەستهێنا
یانەی لیڤەرپوڵ تا دوا ساتی یاریی هەوڵی تۆمار كردنی گۆڵ وسەركەوتنیدا  بەڵام نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا و پلەی دووەمی بەدەستهێنا   لە یارییەكی تری هەفتەی 38 لەیاریگای ئەنفێڵد و لەنێوان یانەكانی لیڤەرپوڵ و ولڤەرهامپتۆن بەڕێوەچوو    لەگێمی یەكەم سەرەتا یانەی ولڤەرهامپتۆن باشتر دەركەوت و لەدەقیقەی 3 و لەرێگەی پیدرۆ نیتۆ بوونە خاوەن گۆڵی پێشكەوتن   بەڵام خۆشی یاریزانانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و لەدەقیقەی 24 لیڤەرپوڵ هاوسەنگی بۆ یاری گەراندەوە  دوای ئەوەی سادیۆ مانی گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد   لەگێمی دووەم یارییەكە ئاستێكی بەرز و ركابەرییەكی زۆری نێوان یاریزانانی هەردوو یانەی بەخۆیەوە بینی    یانەی لیڤەرپوڵ لەو گێمە باڵادەستبوون و لەدەقیقەی 84 محەمەد سەڵاح گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و لەدەقیقەی 89ش ئەندرۆ رۆبرتسۆن گۆڵی دڵنیایی سەركەوتنی پێبەخشین   سەرئەنجام یانەی لیڤەرپوڵ یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە و پلەی دووەمی پریمەرلیگی بەدەستهێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە