کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر سیتی بۆ وەرزی دووەم لەسەریەك بووە پاڵەوانی پریمەرلیگ

.

01:01 PM - 23/05/2022

مانچستەر سیتی بۆ وەرزی دووەم لەسەریەك بووە پاڵەوانی پریمەرلیگ
ئەمشەو لەیەك كاتدا سەرجەم یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەستیپێكرد و یانەی مانچستەر سیتی بۆ وەرزی دووەم لەسەریەك بووە پاڵەوان   ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانی یاریەكی ئەو هەفتەیەدا لەیاریگای ئیتحیاد رووبەڕووی یانەی ئەستۆن ڤێلا بووەوە   لەسەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی ئەستۆن ڤێلا باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 37 و لەرێگەی ماتی كاش بووە خاوەن گۆڵی پێشكەوتن   هەر لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 69 فیلیپ كۆتینهۆ گۆڵی دووەمی پێبەخشین   لەبەرامبەردا یانەی مانچستەر سیتی لەگۆرینی ئاست و ئەنجامی یارییەكە سەركەوتووبوو  لەدەقیقەی 76 ئەلكای گۆندۆگان گۆڵێكی تۆمار كرد و جیاوازیەكەی كەمكردەوە و لەدەقیقەی 78یش لەهاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوو بوون و رۆدریگۆ هێرناندێز گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد   ئەلكای گۆندۆگان لەدەقیقەی 81 گۆڵێكی بەنرخ و گرنگی تۆمار كرد   لەدوای ئەو گۆڵەش سەرەرای هەوڵی هەردوو یانە بەتایبەت ئەستۆن ڤێلا ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات   لەكۆتایدا یانەی مانچستەر سیتی یارییەكەی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوەو نازناوەكەی بەدەستهێنا  كە بۆ وەرزی دووەم لەسەریەكە دەبێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە