کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی گەرمیان بەهۆی چڕبوونەوەی خۆڵبارین و بۆ پاراستنی تەندروستی فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەوامی فەرمانگەكانی راگرت

.

12:12 PM - 23/05/2022

ئیدارەی گەرمیان بەهۆی چڕبوونەوەی خۆڵبارین و بۆ پاراستنی تەندروستی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەسەعات 11:30 دەقیقەی ئەمڕۆ دەوامی فەرمانگەكانی راگرت.
لەراگەیەنراوەكەی ئیدارەی گەرمیان دا هاتووە:"بەهۆی كاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە رووی لە گەرمیان كردووە هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەگەری  چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلە كە هەیە،بۆ پاراستنی تەندرووستی  فەرمانبەران و هاولاتیان، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا كە ئەمرۆ دووشەممە ٢٣ی ئایاری٢٠٢٢ كاتژمێر ١١:٣٠ی خولەك  كۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت لە فەرمانگەكانی حكومەت لە گەرمیان.
رونیشكراوەتەوە:" جگە لە تەندرووستی و دەزگا خزمەتگوزارییەكان، كە لە خزمەتی هاوڵاتیانی سنوورەكە دەبن، هەروەها داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان ئەكەین تاكۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە،لە پێناو پاراستنی تەندرووستیان بۆكاری زۆر پێویست نەبێت لەمالەكانیان نەیەنە دەرەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە