.
12:02 PM - 23/05/2022
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە
مه‌فره‌زه‌كانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە پێنج لەو فەرمانانە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بووە.
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری‌یان هەبووە لەسەر تۆمەتبارێک کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەتۆمەتی جیاجیا، بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیپێکردوو توانرا شوێنی تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە یەکێک لە تۆمەتەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بووەو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی کردووە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئ ، ع ، ع) ، به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە