کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاپی نوێی مەموزین بە هەرسێ زمانی كوردی و ئەڵمانی و ئینگلیزی بڵاوكرایەوە

.

11:08 PM - 22/05/2022


لە هۆڵی مەلا مەحموود بایەزیدی لە ئەكادیمای كوردی لە شاری هەولێر، ئەكادیمای كوردی بە هەماهەنگی زانكۆی سەڵاحەدین، كۆڕێكی بۆ پێشكەشكردن و بڵاوكردنەوەی چاپی نوێی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بۆ ئەكادیمیكار و زمانەوانی كورد د.فەریاد فازیڵ عومەر سازكرد. هەر لە كۆڕەكەدا جگە لە چاپە كوردیەكەی، كە د.فەریاد فازیل عومەر نزیكەی 45 ساڵە كاری لەسەر كردووە و ساغی كردووەتەوە، مەم و زین بە هەردوو زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی بڵاوكرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە