کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەڵەبجە كتێبی بیبلۆگرافیای ڕاگەیاندن بڵاوكرایەوە

.

08:30 PM - 22/05/2022

 
لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان كتێبی بیبلۆگرافیای ڕاگەیاندن كە ژمارەیەك نامەی ماستەر و دكتۆرای بواری ڕاگەیاندن لە خۆ دەگرێت لە شاری هەڵەبجە بڵاوكرایەوە، كتێبەكە لە نوسینی دكتۆر ئەكرەم فەرەیدونە و بە هاوبەشی لەگەڵ ئەكادیمیای كورد ئامادەكراوە، لە لێدوانێكدا دكتۆر ئەكرەم فەرەیدون ڕایگەیاند كتێبەكە لە چوار بەرگ پێكهاتووە و 150 نامەی ماستەر و دكتۆرا لە بواری ڕاگەیاندندا لە خۆدەگرێت و لە داهاتوودا دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ ئەو كەسانەی توێژینەوە لەو بوارەدا ئەنجام دەدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە