کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی سۆسیال دیموکراتی سوید کۆبوونەوە

.

08:26 PM - 22/05/2022

قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی سۆسیال دیموکراتی سوید کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٢ى ئایارى ٢٠٢٢، پێشوازیکرد لەوەفدێکی سۆسیال دیموکراتی سوید بەسەرۆکایەتی تۆرگنی لارشۆن سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی ئۆریبۆ.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و شێوازی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزمونەکان و سوودوەرگرتن لەئەزمونی ئەو پارتەی سوید، سەربارى تاوتوێکردنی چۆنییە‌تی ئامادە‌كاریكردن بۆ ئەنجامدانی ھە‌ڵمە‌تێكی هەڵبژاردنی سەرکەوتوو لە‌داھاتوودا.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: حزبەکەمان سەرقاڵى بەستنی دیدارى یەکێتی-یە بۆ دیاریکردنی سیاسەت و دیدگاى نوێى کارکردنی خۆى لەپێناو باشتر خزمەتکردن بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

لەوبارەیەوە سەرۆکی وەفدى سۆسیال دیموکراتی سوید ستایشی ئەم هەنگاوەى یەکێتی کرد و ئاماژەى بەوەکرد کە ئامادەن هەموو هاوکارییەک پێشکەشی دۆستانییان بکەن لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە