کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیشانەكانی سورێژەی مەیمون

.

12:10 PM - 22/05/2022

سورێژەی مەیمون ئەو نەخۆشییە كە كەسی تووشبوو دووچاری هەوكردن دەبێتەوە لە ڕێگەی ڤایرۆسە مەیمونەوە بەڵام خۆشبەختانە ڤایرۆسەكە بە خێرایی بڵاو نابێتەوە وەك پەتای كۆرۆنا و هەڵامەت, مەگەر لەڕێگەی دەستلێدانەوە نەبێت

لەئێستادا 80 كەس لە سەرانسەری جیهان توشی ئەو پەتایە بوون لە 11 وڵاتی جیاواز لە دیارترین نیشانەكانی سەرەتایی توشبوون بە ڤایرۆسەكە:

- تا, سەرئێشە, سوربوونەوە, گیان ئێشە,بێتاقەتی
- خورانێكی زۆر لە دەموچاو دەست و پێیەكان.

شێوازی بڵاوبوونەوەی:
- پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵی كەسی توشبوو یاخود ئەو گیاندارەی كە تووشبووی ڤایرۆسەكەیە
- دەست لێدان و بەركەوتن لەگەڵ ئەو جل و بەرگ و جێگەی نوستن و كەل و پەلانەی كەسی توشبوو بەكاریهێناون

چارەسەری:
كوتانی ئاوڵە یان دەرمانە دژە ڤایرۆسەكان یارمەتیدەر دەبن لە كەمكردنەوەی نیشانەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە