کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆگبا لەگەڵ یۆڤانتۆس گەیشتە رێككەوتن

.

11:21 AM - 22/05/2022

پۆگبا لەگەڵ یۆڤانتۆس گەیشتە رێككەوتن
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە پۆڵ پۆگ بای فەرەنسی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس گەیشتۆتە رێككەوتن و بریارە لەدوای كۆتایی هاتنی ركابەرییەكانی ئەم وەرزە بۆندەكەی ئیمزا بكات، لەكۆتایی ئەم وەرزە ماوەی بۆندی پۆگبا لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد كۆتایی دێت كە لەساڵی 2016ەوە لەریزی ئەو یانەیەو تائێستا لە 266 یاریی بەشدار بووەو توانیویەتی 39 گۆڵ تۆماربكات، لەكۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا ماوەی بۆندەكەی تەواو بێت، بەڵام بەرپرسانی یانەكەی تائێستا هیچ گفتوگۆیەكیان لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ نەكردووە، سەبارەت بەداهاتووی یاریكردنی ئەو یاریزانە رۆژنامەی لاگا زێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویكردۆتەوە پۆگ با لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس گەیشتۆتە رێككەوتن و ماوەیەكی نزیكدا بەرەسمی بۆندەكەی ئیمزا دەكات و سەرجەم وردەكارییەكی بۆندەكەی تەواو بووە، كە بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و ساڵانەش بری 10 ملیۆن یۆرۆی وەك موچە پێدەدرێت ، لەگەڵ پاداشت لەبەرامبەر پیشاندانی ئاست و ئەنجامی باش، ئەمەش لەكاتێكدایە هەریەك لەیانەكانی پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی بۆندیان پێشكەشكردووەو ئامادەبوون بیگوازنەوە ریزی یانەكەیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە