کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆلیڤێر كان: لیڤاندۆڤسكی پابەندە بەماوەی بۆندەكەی

.

11:21 AM - 22/05/2022

ئۆلیڤێر كان: لیڤاندۆڤسكی پابەندە بەماوەی بۆندەكەی
سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشن وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە باس لەچارەنووسی ئەستێرەو گۆڵكەری یانەكەیان دەكەن و ئاشكرایكرد كە رۆبەرت لیڤاندۆ ڤسكی پابەندە بە ماوەی بۆندەكەی و گفتوگۆشیان لەگەڵ دەستپێكردووە، هەرچەندە یاریزانی ناوبراو رایگەیاندووە كە هیچ گفتوگۆیەكی لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ نەكراوە، بەڵام ئۆلی ڤێر كان-ی سەرۆكی جێبەجێكرای یانە باڤارییەكە رایگەیاند: لیڤان دۆڤسكی پابەندە بەماوەی بۆندەكەی كە لەساڵی داهاتوو تەواو دەبێت، ئەگەر لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەشی رازی نەبێت و بەرپرسانی یانەكەمان رێگەی رۆیشتنی پێ نادەن تا كۆتایی بۆندەكەی، ئێستا گفتوگۆی نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ دەستپێكراوەو هەوڵدەدەین ماوەیەكی زیاتر لەریزی بایرن میونشن بمێنێتەوە، جێگەی باسە لیڤان دۆڤسكی هەوڵدەدات لەمیركاتۆی هاوینە ریزی یانەی بایرن میونشن بەجێبهێڵێت و لەچوونە یانەی بەرشەلۆنە نزیكە، كە لەساڵی 2014ەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووەو تائێستا لە 375 یاریی بەشدار بووەو توانیویەتی 344 گۆڵ تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە