کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان و ئینتەرمیلان لەركابەری بەدەستهێنانی نازناوی كاڵچۆن

.

11:20 AM - 22/05/2022

میلان و ئینتەرمیلان لەركابەری بەدەستهێنانی نازناوی كاڵچۆن
خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەهەمان شێوەی پریمەرلیگ تا دوا ساتی یارییەكان نازناوی پاڵەوانی ئەم وەرزە یەكلانابێتەوە، كە هەردوو یانەی میلان و ئینتەر میلان لەركابەرییەكی بەهێزدان، بۆیە دوو یاریی لەیەك كات و سەعات 7ی ئێوارە دەستپێدەكەن، ئەی سی میلانی پێشەنگی ریزبەندی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سا سۆلۆ، كە یاری چوونی بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر سێ گۆڵ پێ دۆراندووە،  میلان بەر لەو یارییە 83 خاڵی لە 25 بردنەوەو هەشت یەكسانبوون هەیەو لەچوار یاریی دۆراوە، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە چەند سیناریۆیەك هەیە، ئەگەر ئینتەر میلان دووچاری شكست یان یەكسانبوون بێت، ئەوا میلان بەشكست و یەكسانبوونیش دەبێتە پاڵەوان، بەڵام ئینتەر سێ خاڵ بەدەستبهێنێت ئەوا تەنیا بردنەوە نازناوەكەی پێدەبەخشێت، لەبەرامبەردا یانەی ئینتەر میلان سەعات 7ی ئێوارە لەیاریگای جۆ سیپی میا تزا رووبەڕووی سامپ دۆریا دەبێتەوە كە یاری چوونی نێوان بەیەكسانبوون و بەدوو گۆڵ بۆ هەرلایەك تەواو بووە، ئینتەرمیلان تەنیا یەك هەلی بوونە پاڵەوانی هەیە، ئەویش ئەوەیە دەبێت لەو یارییە سەركەوتن تۆماربكات و لەبەرامبەردا میلان دووچاری شكست ببێت ئینجا دەبێتە پاڵەوان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە