کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا داوای تەسلیم كردنەوەی 33 كورد لە سوید دەكات

.

10:47 AM - 22/05/2022

توركیا داوای تەسلیم كردنەوەی 33 كورد لە سوید دەكات
وەك یەكێك لە مەرجەكانی پاڵپشتیكردنی سوید بۆ بوونە ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ، حكومەتی توركیا داوای تەسلیم كردنەوەی 33 هاووڵاتی لە سوید دەكات، لەو بارەیەوە دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە  سوید ئاماژەیان بەوە كردووە حكومەتی توركیا لیستێكیان پێشكەشی حكومەتی سوید كردووە كە ژمارەیەك كەسایەتی و چالاكوانی كوردی ئەو وڵاتە لە خۆ دەگرێت و داوایان لە ستۆكهۆڵم كردووە سەرجەمیان تەسلیمی حكومەتی توركیا بكاتەوە، هاوكات دەزگاكانی ڕاگەیاندی سوید ئەوەشیان خستۆتە ڕوو لە نێو لیستی داواكراوەكانی حكومەتی توركیادا ئامینە كاكە باڤیەی پەرلەمانتاری كوردی وڵاتەكە هەیە كە لە دایكبووی رۆژهەڵاتی كوردستان.
 داواكارییەكەی توركیا لە حكومەتی سوید بۆتە جێی گرنگی رۆژنامەنوسان و شارەزایانی بواری دیبلۆماسی و پێیان وایە ئەوە یەكەمین جارە حكومەتێك داوای تەسلیمكردنی پەرلەمانتارێكی هەڵبژێردراوی وڵاتێكیتر بكات، داواكارییەكەی حكومەتی توركیا دوای ئەوە دەێت هەفتەی ڕابردوو نوێنەری توركیا لە هاوپەیمانی ناتۆ بە پاساوی جێبەجێ نەكردنی مەرجەكانی توركیا مافی ڤیتۆی دژ بە هەوڵی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانێتییەكە بەكارهێنا و شارەزایانی سیاسیش هۆكارەكەی بۆ پشتیوانی سوید و فنلەندا لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەگێڕنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە