کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داواكاییەكانی رەوتی سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا كرا

.

10:38 AM - 22/05/2022

داواكاییەكانی رەوتی سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا كرا   
 ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ، داواكاییەكانی رەوتی سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئاشكرا كرد و راشیگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی سازشی زۆری كردووە و ئامادەیە سازشی زیاتریش بكات.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، وەفدی رەوتی سەدری داوای 40 نوێنەری لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی كردووە بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی.
قەیس خەزعەلی تەئكیدیشیكردەوە لەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی سازشی زۆری كردوە و ئامادەیە سازشی زیاتریش بكات، بەڵام دەستبەرداری مافی لایەنەكان نابێت بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی ، ئاماژەی بەوەشكرد، سازشكردن لە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بەواتای سڕینەوەی مافی لایەنەكان دێت، بۆیە ئێستا دەبێت رەوتی سەدر سازشی راستەقینە بكات.
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق باسی لەوەشكرد، رەوتی سەدر ئامادە نییە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەخۆبگرێت و رەوتی سەدر مافی خۆیەتی كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری بكات، چوارچێوەی هەماهەنگیش مافی ئەوەیان هەیە رەتیبكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە