کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی حاجی قادر توتمەیی

.

10:56 PM - 20/05/2022

‎بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حاجی قادر توتمەیی


‎‏‎بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی قادر توتمەیی)، نیگەران و دڵگران بووم.

حاجی قادر توتمەیی کەسایەتیەکی ناسراو و نیشتمانپەروەر و کۆمەڵایەتی و ئاشتیخوازی دۆڵی بالیسان بوو، کۆچکردنی جێگای ئە‌سە‌فێكی گەورەیە.

‎‏‎بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.

‎‏‎خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

‎‏‎انا لله و انا الیه راجعون

‎‏‎قوباد تاڵەبانی
‎‏‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە