کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی لە بەغدا هەوڵی چارەسەری گرفتەكانی نەخۆشخانەی هیوا دەدات

.

03:43 PM - 20/05/2022

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەكات هاوكاری نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە شێرپەنجە بكات لە سلێمانی.
دوای پێشكەشكردنی یاداشتێك لەلایەن كاروان یاروەیس و سۆزان مەنسور ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەكات بۆ هاوكاریكردنی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی.
بۆ هەمان مەبەستیش  و بەداواداچوونی بۆ چارەسەری كێشەكان هەریەك لە كاروان یاروەیس، سۆزان مەنسور، شێخ سەباح، د. گەیلان قادر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەن كۆبوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە