کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دەرگای رۆیشتن لەبەردەم شتیگن دەكاتەوە

.

11:17 AM - 17/05/2022

بەرشەلۆنە دەرگای رۆیشتن لەبەردەم شتیگن دەكاتەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەرگای رۆیشتنی لەبەردەم یەكێك لەیاریزانە دیارەكانی كردەوە   لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردەوە:كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی كێشە داراییەكانیەوە تەنها بەفرۆشتنی فرانكی دی یۆنگی هۆڵندی ناوەستێت بەڵكو بیر لەوەش دەكاتەوە دەستبەرداری ئەندریە تیر شتیگنی گۆڵچی ئەڵمانی بێت كە خاوەن بەرزترین بەهای بازایە و نرخەكەی دەگاتە 45 ملیۆن یۆرۆ   بەرشەلۆنە بەنرخێكی كەم گرێبەستی لەگەڵ شتیگن ئیمزاكرد و فرۆشتنیشی قازانجی باش بەیانە كەتەلۆنیەكە دەگەیەنێت  بۆ یە یانەكە ئامادەیە لەهاوینی داهاتوو دەرگای رۆیشتن بەروی ئەو گۆڵچی یە بكاتەوە كە لەم وەرزە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەئەژنۆی دوركەوتبۆوە و لەهەمان كاتدا كارگێڕی یانەكە بەئاستی ئەو گۆڵچی یە رازی نییە كە لەژمارەیەك یاری پێشكەشی كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە