کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تین هاگ داوای مانەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات

.

11:17 AM - 17/05/2022

  تین هاگ داوای مانەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات
ئیریك تین هاگی هۆڵندی و راهێنەری نوێی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بۆچونی خۆی لەبارەی ئەركەكە نوێیەكەی لەگەڵ شەیتانە سورەكان خستە روو   تین هاگ لەلێدوانێكیدا كە رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت:لەمرۆوە سەرنجەكانم لەسەر مانچستەریونایتد دەبێت و بەوردی شیكردنەوە بۆ بارودۆخی یانەكە دەكەم تا بەباشترین شێوە دەست بەكارەكەم بكەم   لەبەشێكی تری قسەكانیدا وتی:لەمان یونایتد ژمارەیەك یاریزان ئاست بەرز هەن بەڵام پێویستە وەك یەك تیم كاربكەن كە ئەو بریارەش بەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ جێبەجێ دەبێت   وتیشی: رۆناڵدۆ یاریزانێكی گەورەیە بەهۆی ویستەكانی و ئەوەی تا ئەم كاتە پێشكەشی كردووە بەدڵنیاییەوە دەمەوێت ئەو ئەستێرە پورتوگالییە لەیانەكە بمێنێتەوە لەبەرئەوەی ئێستاش بۆ ئەم یانەیە گرنگە   ئەم لێدوانەی تین هاگ لەدوای ئەوە دێت كە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان باسیان لەوەدەكرد ئەو راهێنەرە داوای لەمانچستەریونایتد كردووە لەمیركاتۆی هاوین دەستبەرداری رۆناڵدۆ بێت بەهۆی نەگونجاندنی شێوازی یاریكردنی لەگەڵ پلانەكانی ئەو راهێنەرە هۆڵندییە كە یانەكە دوای ئەوەی بێهیوا بوو لەگەیشتنە وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ ئێستا ركابەری دەكات لەسەر بەدەستهێنانی كورسییەكی وەرزی داهاتووی خولی ئەوروپی و لەپێش كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بەیەك جەولە بە 58خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە