کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید درێسە نوێیەكەی نمایشكرد

.

11:15 AM - 17/05/2022

ریاڵ مەدرید درێسە نوێیەكەی نمایشكرد
ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی درێسی رەسمی نمایش كرد كە لەوەرزی داهاتوو دەیپۆشێت   یانەكەی پاڵەوانی لالیگای ئیسپانی لەرێگەی پێگەی رەسمی خۆی دەڵێت:دیزاینی درێسی یانەكە بە شێوازە كلاسیكیەكەی خۆی و بەكەمێك دەستكاری مۆدێرنانە نەخشێنراوە بەجۆرێك هەردوو رەنگی سپی و وەنەوشەویی تێكەڵ كراوە   ئاماژەی بەوەشكردووە:لەسەر شانەكانی سێ هیڵی ئەدیداسی لەسەرە كە كۆمپانیای ئەدیداس سپۆنسیەی درێسە نوێیەكەی وەرزی 2022بۆ2023ی یانەی شاهانەیە و مەبەست لەم نەخشە نوێیە رێزلێنانە بۆ مێژوی یانەكە ئەمە جگە لەوەی رێزلێنانە لەشكۆمەندی یانەكە كە لەناوەوەی هێخەكەی دۆگمەی پێوەیە لەگەڵ دانانی لۆگۆی تایبەت بۆ یادی 120 ساڵەی دامەزراندنی ریاڵ مەدرید  لەلایەكی ترەوە یانەكە رونیكردۆتەوە كە درێسە نوێیەكە تایبەتمەندی و داهێنانێكی نوێی تەكنەلۆژیای تیا بەكار هاتووە ئەویش بۆ رێكخستنی پلەی گەرمی جەستەی یاریزانەكان لەكاتی یاریەكاندا و ئێستا ئەو درێسە تەنها لەفرۆشگاكانی ئەدیداس و ریاڵ مەدرید دەفرۆشرێت  لەنمایشكردنی درێسی نوێیی یانەی ریاڵ مەدرید هەریەكە لەكەریم بنزیمای هێرشبەری فەرەنسی و داڤید ئەلابای نەمساوی و ناتچۆی ئیسپانی و فیرلاند میندی فەرەنسی و مارسیلۆی بەرازیلی بەشدارییان تیادا كرد   جێی باسە یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزە نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی و لالیگای ئیسپانی بەدەستهێناوە و بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپاش رۆژی 28ی ئەم مانگە روبەروی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە