کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی رۆژنامەوانی یۆرگن كلۆپ راهێنەری لیڤەرپوڵ

.

11:14 AM - 17/05/2022

كۆنگرەی رۆژنامەوانی یۆرگن كلۆپ راهێنەری لیڤەرپوڵ
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ تەئكیدی لەوەكردەوە:تا ئێستا ئەوە رون نەبۆتەوە ڤان دایك و محەمەد سەلاح دەتوانن لەبەرامبەر ساوسهامتۆن یاری بكەن یاخود نا   لەیاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا محەمەد سەلاح تووشی پێكان بوو و بەناچاری لەگێمی یەكەمدا یاریگای بەجێ هێشت   هەر لەو یاریەدا كە لیڤەرپوڵ بەلێدانە یەكلاكەرەوەكان لەچیڵسی بردەوە و بووە پاڵەوان ڤان دایكی بەرگریكاری هۆڵندی دوای هەست كردن بەئازار و لەپێش دەستپێكردنی گێمی یەكەمی زیادكراو یاریگای بەجێ هێشت   لەبەشێكی تری قسەكانیدا كلۆپ ئاماژەی بەوەكرد: نابێت لەدوای یەكسان بونی مانچستەرسیتی بەرامبەر وێستهام زۆر گەش بین بین لەبەرئەوەی ئەگەر لەساوسهامتۆن ببەینەوە جیاوازیەكە دەبێتە یەك خاڵ و یەك  جەولە لەخولەكە ماوە و دوای ئەوە دەردەكەوێت كام یانە دەبێتە پاڵەوان  و پێشبینی ئەوە ناكەم مان سیتی بەئاسانی خۆی بدات بەدەستەوە   لەكۆتایی قسەكانیدا ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە رەخنەی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی كرد كە میدالیای بردنەوەی نازناوی جامی یەكێتی ئینگلیزی بەتەواوی یاریزانەكانی یانەكەی نەدراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە