کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز کۆسرەت رەسول: وەک یەکێتی ھەموو کات دەرگامان کراوەبووە و بڕوامان بەگفتوگۆ ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

.

04:33 PM - 16/05/2022

لەمیانی بەشداریکردنی لەپرسەی خەلیفە بن زاید ئەلنەھیان سەرۆکی پێشووی ئیمارات لەکونسڵخانەی ئیمارات لەشاری ھەولێر ، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنەکان ئاماژەی بەپەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئیمارات کرد و وتی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئیمارات پەیوەندی دوورو  قووڵ بووە و مێژووییە ، وڵاتی ئیمارات ھەردەم لەگەڵ ناخۆشییەکانی گەلی عیراق و ھەرێمی کوردستان بووە بەتایبەت لەشەری داعش ھاوکاری ھەرێمی کوردستانی کردووە.
لەبارەی گرفتەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەرباز کۆسرەت رەسول رایگەیاند ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی ناکۆکی سیاسین ، لەسیاسەتیشدا بەرزی و نزمی زۆری تێدایە ، لەرابردووشدا ئەگەر سەیری مێژوو بکەی لەھەرێمی کوردستان ، نێوانی یەکێتی و پارتی بەرزی و نزمی زۆری تێدا ھەبووە.
راشیگەیاند ئێمە وەک یەکێتی ھەموو کات دەرگامان کراوەبووە و بڕوامان بەگفتوگۆ ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ، پێشمان وایە نەک ھەر یەکێتی و پارتی بەڵکو ھەموو ھێزە سیاسیەکانی تر کە لەناو ساحەی سیاسین ھەموومان یەک تیم و یەک دەنگ بین بۆ ئەوەی داخوازیە رەواکانی خەڵکی کوردستان بھێنینە دی .
دەرباز کۆسرەت رەسول وتیشی ئێمە دەرگامان دانەخستوە و یەکێتی بیرو بۆچونی خۆی ھەیە لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی عیراق و لەھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک گرفت ھەیە بەتایبەت لەسنووری سلێمانی ، دەبێ یەکێتی و پارتی و ھێزەکانی تریش کە رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەپێکھێنانی حکومەت دەبێ دانیشن و چارەسەری کێشەکان بکەن .
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانیش دەرباز کۆسرەت رەسول رایگەیاند ھیچ کێشەیەک نییە قابلی چارەسەر نەبێت ، چەند لایەنەکان دەتوانن نەرمی بنوێنن ؟ وەکو یەکێتی ئێمە ئامادەین بۆ باشکردنی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ دەرباز بوون لەو دۆخەی کەئێستا تێیداینە ھەموو سازشەک بکەین ، بەڵام ئەگەر بچینە سەر دەستشکاندن و دەستبادانی یەکتر برواناکەم کەسمان سەرکەوتوبین .
دەرباز کۆسرەت رەسول پێشی وابوو دەبێ لەئاست ھەردوو مەکتەبی سیاسی و سەرۆکاتەتیەکان دابنیشین بۆ چارەسەری کێشەکان ، ئومێدەوارم لەچەند رۆژی داھاتوو دانیشتنەکان ھەبێت وناو ماڵی خۆمان رێک بخەینەوە بۆ ئەوەی لەبەغدا داوا رەواکانی خەڵک کوردستان بھێنینە دی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە