کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێکی یەکێتی بەشداری پرسەی سەرۆکی پێشووی ئیمارات دەکات

.

12:43 PM - 16/05/2022

وەفدێکی یەکێتی بەشداری پرسەی سەرۆکی پێشووی ئیمارات دەکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٥/٢٠٢٢ وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەندامیەتی خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. دارا رەشید ئەندامی سەرکردایەتی بە مەبەستی گەیاندنی پرسەو هاوخەمی یەکێتیی بۆ کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان سەرۆکی پێشووی ئیمارات سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتیان کرد لە هەولێر. لەمیانی سەردانەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان ئاراستەی گەل و وڵاتی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی پێشووی ئیمارات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە