کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند زانیارییك بۆ پاراستی تەندروستیت لە كاتی خۆڵبارین

.

11:48 AM - 16/05/2022


خۆڵبارین دیاردەیەكی سروشتییە و بەهۆی وشكەساڵی, فشەڵبوونی ڕووی زەوی و بڕینەوەی دارودرەختەوە ڕوودەدات, ئەم دیاردەیە ڕوو لە زیادبوون دەكات لەو ناوچانەی كە بیابانن بە تایبەتیش لە وەرزی هاوین.
خۆڵبارین ئاستەنگی بینین و خراپبوونی حاڵەتی تەندروستی بە تایبەت كێشە لە هەناسەدان و تەنگەنەفەسی بەدوای خۆیدا دێنێت, لێرەوە تیشك دەخەینە سەر چەند خاڵێك بۆ خۆپاراستن لە كاتی ڕوودانی ئەم دیاردە سروشتیەدا.

خۆڵبارین مەترسی لەسەر كێ‌ دروستدەكات:

-منداڵ
-بەتەمەن
-ئەو كەسانەی نەخۆشی سییەكانیان هەیە بە تایبەت تەنگە نەفەسی
-توشبوانی شەكرە
-ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە

چۆن خۆتبپارێزیت لە كاتی خۆڵبارین

-لەكاتی خۆڵبارین لە ماڵەوە بمێنەرەوە, گەر پێویستی كرد بڕۆیتە دەرەوە كەمترین كات لە دەرەوە بەسەربەرە.
-دەم و لوتت بە ماسكی ڕەش بپۆشە, یان پەڕۆیەكی تەڕ بەكاربهێنە بۆ ڕێگریكردن لە هاتنە ژوورەوەی دەنكۆڵەی گەورە لە تەپ و تۆز
-دووركەوتنەوە لە وەرزشكردن بەتایبەت ئەوانی تەنگەنەفەسیان لەگەڵدایە
-درگاو پەنجەرەی ماڵەكەت قەپاتبكە
-دەتوانیت سپلێت دابگیرسێنیت
-لەكاتی شۆفێری خێراییەكەت كەمكەرەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە