کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە باخێكی سیتەك تەقە لە ژنێك كراو بریندار

.

10:53 AM - 16/05/2022

لە باخێكی سیتەك تەقە لە ژنێك كراو بریندار

دەنگی تەقە لەیەكێك لە باخەكانی سیتەك بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە، دەركەوت ژنێك بەفیشەك بریندار كراوە.
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران لەم رووداوەدا دەستیپێكرد، پۆلیس دوو تۆمەتباری دەستگیركردو دەستیشی گرت بەسەر چەكێك لەجۆری دەمانچە كە تەقەی پێكرا بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ف، ع، م لە دایكبووی 2002)و (ع ، م ،ح لەدایكبووی 1983) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هەرلە سیتەك، بنكەی پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركردووە كە بەچەقۆ هێرشی كردوەتە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كردووەو دواتر هەڵاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە