کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە

.

10:36 AM - 16/05/2022

شەپۆلێكی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە
 شەپۆلێكی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی دوای نیوەڕۆ كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەكە زیاتر دەركەوێت.
تاهیر عەبدوڵابەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەودای بینین، سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە ڕاگیراوە تا ئەو كاتەی خۆڵبارینەكە كاریگەری لەسەر فڕۆكەكان نامێنێت.
بەهۆی خراپی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی لەسەرجەم خوێندنگاكان و دواخستنی تاقیكردنەوەكانی بۆ سبەینێ سێشەممە ڕاگەیاند و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ دووشەممە پشوی ڕەسمیە بۆ سەرجەم خوێندنگاكانی قەزای كەركوك و خورماتوو .
هەر بەهۆی خۆڵبارینەوە بەدەیان كەس رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە