کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤاندۆڤسكی: بایرن میونشن داوای نوێكردنەوەی بۆندەكەی لێ نەكردوم

.

10:25 AM - 16/05/2022

لیڤاندۆڤسكی: بایرن میونشن داوای نوێكردنەوەی بۆندەكەی لێ نەكردوم
رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشن و گۆڵكاری خولی یانەكانی ئەڵمانیا  لەلێدوانێكیداو دوور لەهەموو چاوەڕوانییەك ئاشكرای كردووە یانەكەی هیچ گفتوگۆیەكیان لەسەر نوێ كردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ نەكردووە   سەرەرای ئەوەی لێدوانی بەرپرسانی بایرن میونشن لەسەر چارەنووسی یاریزانی ناوبراو كە بەردەوام لەگەڵ ئەو یاریزانە لەگفتوگۆدان و هەوڵدەدەن گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە   بەڵام لیڤاندۆڤسكی لەدوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی بۆندس لیگا و لەدیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی بێڵد رایگەیاند: تائێستا هیچ گفتوگۆ و هەوڵێكی بایرن میونشنم بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم پێ نەگەیشتووە ... بۆیە بریارمداوە ریزی یانەكە بەجێبهێڵم   هەروەها بەرێوەبەری كارەكانی یاریزانی ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی لیڤاندۆڤسكی و ئیداری یانە باڤارییەكە نییە   ئەمەش لەكاتێكدایە چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا هەوڵی دەستەبەركردن و گواستنەوەی دەدەن   بەتایبەت یانەی بەرشەلۆنە   جێگەی باسە لیڤاندۆڤسكی لەساڵی 2014ەوە پەیوەندی بەیانەی بایرن میونشن كردووە و تائێستا 344 گۆڵی لە 375 یاریدا تۆماركردووە  كە 50 گۆڵی لە 46 یاریی ئەم وەرزە بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە