کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپریمەرلیگ نیوكاسڵ یونایتد میوانداری ئارسناڵ دەكات

.

10:23 AM - 16/05/2022

لەپریمەرلیگ نیوكاسڵ یونایتد میوانداری ئارسناڵ دەكات
یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا كۆتایی دێت و لە دوایین یاری ئەو هەفتەیەش یانەی نیوكاسڵ یونایتد لەیاریگای سانت جیمس پاركی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی ئارسناڵ دەكات   یاری چوونی نێوان هەردوو یانە لەنیوەی یەكەمی ئەم وەرزە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بەسوودی گەنەرز كۆتاییهات بوو   هەربۆیەئەو یانە لەندەنیە هەموو هەوڵەكانی خۆی چڕدەكاتەوە لەپێناو ئەوەی ئەنجامی یاری چوون دووبارەبكاتەوە و پێگەی خۆی لەریزبەندی چوارەمی پریمەرلیگ بەهێزتربكات و هەنگاوێكی تر خۆی لە گەیشتنە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو نزیكتر بكاتەوە   بەڵام ئەركی یانەی ئارسناڵ لەو یارییەدا ئاسان نابێت بەو پێیەی نیوكاسڵ یونایتد لەدەستنیشان كردنی ئیدی هاو وەك راهێنەر و كڕینەوەی ئەویانەیە لەلایەن چەند وەربەهێنەرێكی سعودی بە تەواوی ئەنجامەكانیان گۆرانكاری بەسەردا هاتووە ولەكاتێكدا نزیكبوون لەوەی پریمەرلیگ جێبهێڵن   ئێستا بە كۆ كردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی جێگیربووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە