کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر سیتی دوو خاڵی گرنگی لەپریمەرلیگ لەدەستدا

.

10:22 AM - 16/05/2022

مانچستەر سیتی دوو خاڵی گرنگی لەپریمەرلیگ لەدەستدا
لە لاەیكی ترەوە  یانەی مانچستەر سیتی لەهەفتەی پێش كۆتایی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و نەیتوانی لەبەدەستهێنانی نازناوی خولەكە نزیك ببێتەوە    ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانی یارییەكی هەفتەی 37داو لەیاریگای ئۆڵۆمپی لەندەن بووە میوانی یانەی وێستهام یونایتد   لەسەرەتای یاری یاریزانانی وێستهام یونایتد بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون   لەدەقیقەی 24 جارۆد بۆین گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد   هەر ئەو یاریزانە لەدوا ساتی گێمی یەكەم گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد   لەگێمی دووەم یانەی مانچستەر سیتی ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و باڵادەستبوون  لەدەقیقەی 49 جاك گریلیش گۆڵێكی تۆمار كرد و جیاوازیەكەی كەمكردەوە   لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و بەهۆی ئەو گۆشارەی دروستیان كردبوو ڤلادیمێر كۆڤالی یاریزانی یانەی وێستهام بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد و ئەنجامەكەی بە سوودی ستیزنس هاوسەنگ كردەوە    لەدەقیقەی 85یش مان سیتی هەلێكی گرنگی سەركەوتن و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەی لەدەستدا  دوای ئەوەی ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و ریاز محرەز-یش نەیتوانی گۆڵی سێیەمی یانەكەی پێتۆمار بكات    سەرئەنجام یارییەكە بەیەكسانبوون و بەدوو گۆڵ بۆ هەرلایەك تەواو بوو   دوای ئەو یەكسانبوونەش مان سیتی بە 90 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی مایەوە و تەنیا لەیەك ئەگەر دەبێتە پاڵەوان   ئەگەر لیڤەرپوڵ لەم هەفتەیە و لە سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر ساوسهامپتۆن یەكسان بێت یان دووچاری شكست ببێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە