کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام دووەم سەركەوتنی لەسەریەكی لەپریمەرلیگ تۆماركرد

.

10:22 AM - 16/05/2022

تۆتنهام دووەم سەركەوتنی لەسەریەكی لەپریمەرلیگ تۆماركرد
یارییەكانی هەفتەی پێش كۆتایی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەستیپێكرد كە هەفتەی 37ە و  لەیەكەم یاری ئەو هەفتەیە یانەی تۆتنهام هۆتسپێر لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی رووبەڕووی یانەی بێرنلی بووەوە   لەگەڵ دەستپێكردنی یاریی هەوڵی هەردوو یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆمار كردنی گۆڵ دەستی پێكرد   یانەی تۆتنهام لەگێمی یەكەم باشتر دەركەوت و باڵادەستبوو توانی لەدوا ساتی ئەو گێمە و لەرێگەی هاری كین ببنە خاوەن گۆڵێك  دوای ئەوەی ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن    لەگێمی دووەم سەرەرای زیادبوونی هەوڵی هەردوو یانە   بەڵام هیچ گۆرانكارییەك لەئەنجامەكە رووی نەداو یاریزانان لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون   سەرئەنجام یارییەكە بەو تاكە گۆڵە لەبەرژوەندی یانەی تۆتنهام كۆتاییهات   دوای ئەو سەركەوتنەش بووە خاوەن 68 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە