کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو نەسرین عومەر

.

10:01 AM - 16/05/2022

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو نەسرین عومەر

‎بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نەسرین عومەر )، نیگەران و دڵگران بووم.

خاتوو نەسرین هاوسەری هونەرمەندی ناسراوی کۆچکردووی  کورد ئیبراهیم خەیات  و دایکی هونەرمەندان ژیان و جیهان و گۆران و سۆران و کیژان ئییبراهیم خەیاتە .

‎بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.

‎خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

‎انا لله و انا الیه راجعون

‎قوباد تاڵەبانی
‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە