کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە یەکێتیی مامۆستایان دەکات

.

08:09 PM - 15/05/2022

بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
مامۆستایانی هەڵگری مەشخەڵی پەروەردە و زانست
شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەئێوەو سەرجەم مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەم و ئەم یادەتان بە دەرفەت دەزانم تا دووپاتی بکەمەوە کە ئێوە هەڵگرو گەیەنەری پەیامێکی پیرۆزن و پشتیوانیکردنتان ئەرکێکی نیشتمانییە.
لە ماوەی (٦٠) ساڵ تەمەندا، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وەک رێکخراوێکی پیشەیی رۆڵی گرنگی بینیوە، لە خەباتی شاخ مامۆستایان هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە ناوچە ئازادکراوەکان کچ و کوڕی گەلەکەمانیان پێدەگەیاند و نەیانهێشت پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بفەوتێ، لەدوای راپەرینیشەوە تا ئەمڕۆ سەرباری هەوراز و نشێوو قەیرانەکان، مامۆستایان بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە کاریان کردووەو بەردەوام بوونە لە گەیاندنی پەیام زانست و پەروەردە، کە ئەمەش رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێگەیاندنی نەوە لەدوای نەوەی گەلەکەمان.
دووبارە (٦٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەم.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە