کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە یەکێتیی مامۆستایان دەکات

.

06:57 PM - 15/05/2022

(٦٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە سەرۆک و سکرتاریەتی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم ئەم یادە پیرۆزەتان ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاترتان لە کاری رێکخراوەیی و خزمەتکردنی مامۆستایان.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان خاوەنی مێژوویێکی گەشە لە خەبات و قوربانیدان، لە سەردەمی خەباتی شاخ و قوتابخانەکانی شۆڕشەوە بیگرە تا بەمڕۆ دەگات، هەمیشە مامۆستایان رۆڵی گەورەیان هەبووە لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان، بۆیە ئەرکە لەسەر شانی هەموومان خزمەتی مامۆستایان بکەین و پاداشتی ئەو هەموو خزمەتکردنەیان بدەینەوە.
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایان بە دەرفەت دەزانم لەپاڵ پیرۆزبایی لە یەکێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایان، ئەوە دووپات بکەمەوە کە پشتیوانی سەرجەم کارەکانتانم و ئومێد دەکەم بەردەوام بن لە هەوڵ و هیممەت بۆ خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان و داکۆکی لە ماف و شایستەکانی مامۆستایان و هەوڵدان بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و باشتر پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان.

دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە