.
06:37 PM - 15/05/2022
بە تاوانی كوشتنی دوو كەس لە ناحیەی كەورگۆسكی سەر بە قەزای خەبات، دادگای هەولێر سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر دوو تاوانباردا سەپاند، لەو بارەیەوە كەسوكاری كوژراوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم دادگای هەولێر خۆشحاڵی خۆیان بە بڕیاری سزادانی تاوانباران دەربڕی و ئاماژەیان بەوەكرد: دادگای هەولێر سزای بەسەر مامیاندا سەپاندووە كە لەگەڵ دوو كەسیتردا و لە پێناو بەرژوەندی ماددیدا باوك و برایەكی ئەو خێزانەیان كوشتووە، هەروەها ئاماژەیان بەوەكرد یەكێك لە تۆمەتبارانی كەیسەكە لە ڕێگەی پەیوەندیی شەخسییەوە بە نایاسایی ئازكراوە و سزا نەدراوە.
تاوانی كوشتنەكە لە یەكی مانگی دوانزەی ساڵی 2019 ئەنجامدراوە و تیایدا كوڕ و باوكێك لەلایەن سێ كەسەوە كوژراون كە یەكێكیان برا و مامی كوژراوەكانە، دوای ڕووداوەكە سێ كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیركران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە