کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هندستان هەناردەكردنی گەنم رادەگرێت

.

06:07 PM - 15/05/2022

حكومەتی هندستان بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەكەی لەهەر مەترسیەكی تایبەت بە ئاسایشی خۆراك بڕیاریدا هەناردەكردنی گەنم رابگرێت.
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، هندستان لەرۆژی شەممەوە  رێگەی نەداوە هیچ بارە گەنمێك لە بەندەرەكانیەوە هەناردەی دەرەوە بكرێت بێجگە لەو بڕە گەنمەی پێشتر رێككەوتنی لەسەر ئەنجامدراوە.
بڕیارەكەی هندستانیش بۆ رێگریكردن لە هەناردەكردنی گەنم لە كاتێكدایە، حكومەتی نیودلهی ئاستی پێشبینییەكانی بۆ بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لە وڵاتەكەی لەسەدا 5 پۆینت 7 كەمكردۆتەوە، كە هۆكارەكەشی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو لە ناوچوونی بڕیكی زۆری بەرهەمی گەنمە لە چەند ویلایەتێكی هندستان .
پێشتریش رێكخراوی فاو هۆشداری دابوو لەوەی جەنگی ئۆكرانیاو بەردەوامی شەڕی ئەو وڵاتە هۆكار دەبێت بۆ دروستكردنی قەیرانێكی گەورەی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاخۆراكییەكان و بڵاوبوونەوەی برسێتی، بەوپێیەی ئۆكرانیاو روسیا بەتەنیا رێژەی سەدا 76ی بەرهەمی جیهان لە گوڵەبەرۆژەو سەدا 30ی بەرهەمی جیهانی لە گەنم و سەدا 20ی هەناردەی گەنمە شامی دابین دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە