کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیلۆن مەسك گرێبەستی كڕینی تویتەر ڕادەگرێت

.

06:03 PM - 15/05/2022

ئیلۆن مەسك دەوڵەمەندترین كەسی جیهان و خاوەنی هەردوو كۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێكس بەشێوەیەكی كاتی گرێبەستی كڕینی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری هەڵپەساردووە.
ئیلیۆن مەسك رایگەیاندووە: هەڵپەساردنی رێكارەكانی كڕینەوەی تۆڕەكە بۆ لێكۆڵینەوەیە لە بوونی ئەكاونتی سپام و بوت، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی ڕاسپاردووە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر ئەوە راگەیەندرابوو كە بوونی ئەكاونەتە ساختەكان لە تویتەر رێژەی  لەسەدا پێنجی بەكاهێنەران تێناپەرێنن، بەڵام مەسك بڕوای پێ ناكات.
هەروەك بەهۆی رەفتارەكانی ئایلۆن مەسكەوە تادێت بەهای پشكەكانی تویتەر دادەبەزن، ئێستاش یەك پشكی بۆ 40 دۆلار و 72 سەنت دابەزیووە، مەسك بەپێی گرێبەست  هەر پشكێكی بە 54 دۆلار و 20 سەنت كڕیوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە