کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: دەتوانین هەناردەی نەوتمان چەند هێندە بكەین

.

06:01 PM - 15/05/2022

موحسن خوجا شەمهەر لە كۆمپانیای نەوتی ئێران رایگەیاند: حكومەتی تاران لە توانیایدایە ئاستی هەناردەكردنی نەوت چەند هێندە بكات.
وتیشی: ئێران بەهەموو توانایەوە هەوڵدەدات بەش و پێگەی خۆی لە هەناردەركردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بۆ بگەرێتەوەو كڕیارەكانی نەوتی ئێرانیش بەدەستبهێنێتەوە.
هەرچەندە تائێستا ئێران هیچ ژمارەو داتایەك لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت یان هەناردەكردنی بڵاوناكاتەوە، بەڵام بە پێی خەمڵاندنی چاودێران پێشبینی دەكرێت تاران رۆژانە بڕی ملیۆنێك بەرمیل نەوت بفرۆشێن وەك چۆن لە بودجەی گشتی ئەو وڵاتەشدا بۆ ساڵی 2023 فرۆشی نەوتی رۆژانە بە ملیۆنێك و 400 هەزار بەرمیل دیاریكراوە.
لەلایەكی ترەوە بڕیارە لەچەند مانگی كەمی داهاتوودا كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران رێككەوتنێك لەگەڵ بانك و كۆمپانیا ناوخۆیەكانیدا بەبڕی 7 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار ئیمزا بكات بۆ گەشەپێدانی قۆناغی دووەمی كێڵگە نەوتی ئازادیجان، كە كێڵگەیەكی نەوتی هاوبەشە لەگەڵ عیراق و یەدەگەكەی بە 32 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە