کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەواوی پارەی گەنمی جووتیارانی عیراق خەرج دەكرێت

.

05:40 PM - 15/05/2022

وەزارەتی بازرگانی عیراق  بەڵێن دەدات تاوەكو كۆتایی مانگی داهاتوو تەواوی پارەی گەنمی ئەمساڵ بەسەر جوتیاراندا دابەش بكات .
عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە: خەرجكردنی شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران، پلانی كشتوكاڵی و دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ ئاودێریكردن لە كارە لە پێشینەكانی وەزارەتی بازرگانیە، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆو دانیشتنی پێویست لەگەڵ ئەنجومەنی وزاری ئابوریدا ئەنجامدراوەو بڕیاری پێویستی لەبارەوە دراوە، لەوانە بەرزكردنەوەی نرخی تۆنێك گەنم بۆ 750 هەزار دینارو پێدانی پارەی گەنمی وەرگراوی ئەمساڵ پێش كۆتایهاتنی مانگی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشداوە: لە وەزارەتی داراییەوە بڕی 500 ملیار دیناریان بۆ دابینكراوە‌و لەچەند هەفتەی داهاتووشدا بڕێك پارەی تریان بۆ رەوانە دەكرێت.
لەلایەكی ترەوەو هەر بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی عیراق،  تا ئێستا نزیكەی 700 هەزار تۆن گەنم لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاراندا وەرگیراوە‌و  بەردەوامیش ڕێژەكەی لە زیادبووندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە