کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران گەیشتە هەرێمی كوردستان

.

05:08 PM - 15/05/2022

بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق 200 ملیار دینارەكەی خستۆتەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم تاوەكو بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران خەرج بكرێت. بەوپێیەش ئەمە دوومجارە لە ئەمساڵدا حكومەتی عیراق ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێم‌و بەغدا كراوە، 200 ملیار دینارەكەی بەغدا مانگانە وەكو پێشینە دەدرێتە هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران.
لە دادگای فیدراڵی عیراقیش سكاڵایەك تۆماركراوە بۆ ئەوەی ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان ڕابگیرێت، لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە یاسای بودجەوە، بەڵام لە هەفتەی رابردوودا دادگای فیدراڵی دانیشتنەكەی بۆ مانگی حوزەیران دواخست‌و داوایكردووە نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە