کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كرۆلای 2023 كۆمەڵێك تایبەتمەندی ناوازە لە خۆ دەگرێت

.

01:57 PM - 15/05/2022


كۆمپانیای تۆیۆتا لە یەكێك لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا، نوێترین ''كرۆلا جی ئاڕ''ی نمایش كرد كە تایبەتمەندییەكانی سەرسووڕهێنەرن و جیاوازییەكی زۆریشی هەیە لە كرۆلاكانی تر.
ماڵپەڕە جیهانییەكان ئەوەیان خستە ڕوو كە تۆیۆتا لەگەڵ ئەندازیار نایۆیوكی ساكامۆتۆ، تازەترین دیزاینیان بۆ كرۆلای 2023 داناوە، كرۆلاكە لە جۆری جی ئاڕە و دیزاینی پشت چەماوەی بۆ دانراوە، قەبارەكەی لە هەموو لایەكەوە بە بڕی سێ ئینج زیاد كراوە، تایبەتمەندی ناوازەی بۆ دانراوە كە ئەم ئەندازیارە ئاماژەی پێ داوە و دەڵێ، دیزاین و تایبەتمەندی و هێزی ئەم كرۆلایە، دنیا سەرسام دەكات و هەر لە پێشەنگی فرۆشتنیش دەمێنێتەوە.
لەبارەی تایبەتمەندیی ئەو كرۆلایە ساكامۆتۆ ئاشكرای كرد، كرۆلای نوێ بزوێنەرەكەی 1.6 لیتری تۆربۆییە كە خاوەنی سێ سلندەرە، هێزی دەگاتە 300 ئەسپ و فرۆ ویڵ درایڤیشە، واتە هەر چوار تایەكەی تاودانی تایبەتی هەیە، لەبەرئەوەی سێ سلندەرە، خاوەنی سێ گزۆسیشە، ئەمەش یەكەمجارە كرۆلا ئەم هێزەی بۆ دابنرێت كە وایكردووە تەنیا لە سێ چركە، لە سفرەوە بگاتە 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە