کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆنەر مۆبایلێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەوە

.

11:25 AM - 15/05/2022


ئۆنەر لە كارێكی نوێدا مۆبایلێكی نمایش كرد كە بە نوێترین سیستمی ئەندرۆید و ئینتەرنێت، بەرهەم هێنراوە و ئێستاش لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەستە.
ماڵپەڕی تایبەتی تەكنەلۆجی ئاماژەیان بەوەداوە ، كۆمپانیای ئۆنەر، نوێترین بەرهەمی بڵاو كردەوە لە جۆری  "Honor X9 5Gیە كە یەكێكە لە مۆبایلە بەهێز و خاوەن تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەكان، هەروەها كۆمپانیاكە ئاشكراشیكردوە كە لەڕووی كوالێتی و نرخەوە، یەكێكە لەو مۆبایلانەی كە لە ڕیزبەندی پێشەوەیە، سیستمی 5G  بۆ دنراوە كە خێراترین سیستمی ئینتەرنێتە لە جیهاندا.
كۆمپانیاكە لەبارەی تایبەتمەندییەكانی ئەم مۆبایلەوە دەڵێت، مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی گەورەیە كە 6.81 ئینجە بە ڕوونی 1080 بە 2388 پیكسڵ، ڕامی هەشت گێگابایتە و میمۆرییەكەیشی 128 گێگابایتە، بە سیستمی ئەندرۆید 11 كار دەكات و خێراییەكی ناوازەی هەیە، هەروەها سیستمی ئینتەرنێتی 5G ی تێدا بەكار هێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە